ئایه نوێگه‌ریی له ״ئامانجه‌كانی شه‌ریعەتدا״ شرۆڤه‌ی عه‌لمانییه بۆ ئیسلام؟
وه‌رگێڕانی: ئیسماعیل ته‌ها هه‌ندێك له‌و لێكۆڵه‌رانه‌ی فكری ئیسلامی، كه میتۆده‌كانی پۆستمۆدێرنه‌یان ته‌به‌نا كردووه، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ نوێسازی له فكری ئیسلامی به گشتی و قسه‌كردن له ئامانجه‌كانی شه‌ریعه‌ت (مقاصدالشریعه) به‌تایبه‌ت، پێیان وایه، كه بانگه‌شه‌كارانی نوێكردنه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی شه‌ریعه‌ت بزووتنه‌وه‌یه‌كی عه‌لمانییه په‌رده‌پۆشه‌كراوه به گوته ئیسلامییه‌كان، ئه‌مه به ده‌ربڕینی دكتۆر محمد ئه‌ره‌گۆن. ئه‌ره‌گۆن پێی وایه له بری ته‌ئویلكردنی واتا ئیسلامییه‌كان به گوێره‌ی سه‌رده‌م، باشتره فكری عه‌لمانیی ڕۆژئاوایی وه‌ربگرین، نه‌ك هه‌ر وه‌رگرتنێكی لاوه‌كی، به‌ڵكو پێویسته عه‌لمانییه‌تی ڕۆژئاوایی به ته‌واوی وه‌ربگرین وه‌ك چاره‌سه‌رێك له پێناو گه‌شه‌پێدانی بۆچوونه‌كان، به‌م واتایه‌ی كه قورئان و ده‌قه شه‌رعییه‌كان به مێژوویی (التأریخیة) ته‌ئویل بكه‌ین،…